ئەوروپائیسپانیا

مالکۆم: 100 جار سەیری گۆڵەکەی کلاسیکۆم کردۆتەوە

یاریگا- مالکۆم یەکێک لە یاریزانە ئاست بەرچاوەکەی یاری کلاسیکۆی چوارگۆشەی زێڕینی جامی شا بوو کە یەکەم یاری خۆی بوو بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید توانی گۆڵی یەکسانبوونیش بۆ بارسا تۆمار بکات.

یاریزانە بەڕازیلییەکە دوای گۆڵەکە ئاهەنگێکی پڕ خرۆشی گێڕا. دەربارەی نۆبەرەی گۆڵی خۆی لە کلاسیکۆ، لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆی کادینا سێر گوتی: ” 100 جار سەیری ئەو گۆڵەمم کردۆتەوە.”

باسی لە ئاستی یاریەکەش کرد و بە یاریەکی هەمیشە قورس وەفسی کرد و وتی نەمانتوانی ببەینەوە وەک ئەوەی کە دەمانویست، بەڵام لە بێرنابیۆ هەموو شتێک دەبەخشین لەپێناو گەشتن بە یاری کۆتایی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close