ئەڵمانیائەوروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرافەڕەنسایاریگا

لیستی بەرزترین مووچەی یاریزانان بڵاو کرایەوە

یاریگانێت- ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ناوی ئەو یاریزانانەی تۆپی پێی بڵاو کردەوە کە زۆرترین مووچەی مانگانە وەردەگرن پێش دانی باجەکان.

لیستەکە لە پێگەی بەناوبانگی وەرزشی Goalیش بڵاو کراوەتەوە و دەردەکەوێت لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی لە یانەی بارسێلۆنا بەرزترین مووچەی مانگانە وەردەگرێت بە بەراورد یاریزانانیتر و بە نزیکەی دوو هێندەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دووەمی ڕیزبەندی کە ساڵی یەکەمێتی لە ڕیزەکانی یۆڤێنتۆس یاری دەکات.

ئەوەی جێگەی تێبینیە، هیچ یاریزانێکی خولی ئەڵمانی ناوی لە 10 بەرزترین مووچەکەدا نەهاتووە. بەوەش یاریزانانی خولەکانی ئینگلیز، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و فەڕەنسا دەبینرێن. لیستەکە بەم شێوەیە:

1- مێسی 8.30 ملیۆن یۆرۆ

2- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 4.70 ملیۆن یۆرۆ

3- ئەنتوان گریزمان 3.30 ملیۆن یۆرۆ

4- نێیمار 3.06 ملیۆن یۆرۆ

5- لویس سوارێز 2.90 ملیۆن یۆرۆ

6- گاریس بەیڵ 2.50 ملیۆن یۆرۆ

7- فلیپی کۆتینهۆ 2.30 ملیۆن یۆرۆ

8- ئەلێکسیس سانچێز 2.28 ملیۆن یۆرۆ

9- کیلیان مباپێ 1.73 ملیۆن یۆرۆ

10- مەسعوود ئۆزیل 1.60 ملیۆن یۆرۆ

لە کاتێکدا بەرزترین مووچەی یاریزان لە بۆندسلیگا بە نسیبی لیڤاندۆڤسکی کەوتووە کە مانگانە 1.33 ملیۆن یۆرۆ وەدەگرێت.

وەک مایەی سەرسوڕمانبێت، هەر پێنج بەرزترین مووچەی خولی فەڕەنسی بۆ یاریزانانی PSG دەڕوات. ئەوانیش ئێدینسۆن کاڤانی و تیاگۆ سیلڤا و ئەنخێل دی ماریا دوای نێیمار و مباپێ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close