ئەوروپائیسپانیا

پێکان یاریزانێکی ڕیاڵ بۆ ماوەی مانگێک دوور دەخاتەوە

یاریگانێت- بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری کلاسیکۆدا تووشی هات، مارکۆس یۆرێنتی ناوەڕاستکاری-بەرگریی ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەی مانگێک لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.

یۆرێنتی لە گێمی دووەمی یاریەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاری چوونی چوارگۆشەی زێڕینی جامی شا تووشی پێکان هات لە ڕانی چەپیدا.

دوێنێ پشکنینە پزیشکەکەیان دەریانخست پلەی پێکانەکەی نمرە دووە و هەمان پێکانە کە مانگی دیسەمبەری ڕابردوو تووشی هات و شەش یاری دووری خستەوە.

بە سەرهەڵدانەوەی ئەم پێکانەی، یاریزانەکە ناتوانێت لە یاری دێربی مەدرید ڕۆژی شەممە لە میانی یاریەکانی خولی ئیسپانی بەشداربێت. هەروەها بێ بەش دەبێت لە یاریەکەی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر ئاژاک و یاری گەڕانەوەی جامی شا.

BARCELONA, SPAIN – FEBRUARY 6: Marcos Llorente of Real Madrid during the Spanish Copa del Rey match between FC Barcelona v Real Madrid at the Camp Nou on February 6, 2019 in Barcelona Spain (Photo by David S. Bustamante/Soccrates/Getty Images)

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close