یاریگانێت- مانچێستەر یونایتد بۆندی فیل جۆنزی بەرگریکاری نوێکردەوە تا 2023 و لەگەڵ ئەگەری ساڵێکیتریش بۆ سەر ئەو وادەیە.
جۆنز تەمەنی لە 27 ساڵی نزیک دەبێتەوە، ساڵی 2011 لە بلاکبێرنەوە رووی کردە ئۆڵدترافۆرد. خۆشحاڵی خۆی بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەربڕی و متمانەی خۆشی بە تواناکانی سۆڵشایەر پیشاندا.
لە بەرامبەریشدا ڕاهێنەرە نەرویژییەکە ستایشی بەرگریکارەکەی کرد و وتی لەو یاریزانانەیە کە هەمیشە خوازیاری مانەوەیین لە یانەکە.