ئەوروپائیسپانیا

بارتۆمیۆ: دەزانم ڕۆژێک هەر دێت مێسی وازهێنانی ڕادەگەیەنێت

یاریگانێت- جۆزێف ماریا بارتۆمیۆ ئەو ئامادەکارییە دەدرکێنێت کە بارسێلۆنا دەیکات بۆ ژیانی یانەکە دوای مێسی.

لە میانی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕادیۆ  BBC 5 Football Daily، سەرۆکی بلوگرانا وتی: “دەزانم ڕۆژێک هەر دێت مێسی وازهێنانی خۆی ڕادەگەیەنێت. ئێمە دەبێت یانەکە بۆ داهاتوو ئامادە بکەین. ئێمە لە ئێستادا یاریزانی نایابی لاو دەهێنینە بارسا چونکە دەمانەوێت ئەم سەردەمی سەرکەوتنەمان هەر بەردەوامی پێ بدەین. ئەوەش لە بەرپرسیارێتی ئێمەیە.”

وتیشی: “ماوەکەی من دوو ساڵیتر تەواو دەبێت، بۆیە دەمەوێت یانەکە لە پێگەیەکی بەرزدا جێ بهێڵم و بە سەرۆکی نوێش بڵێم ئەمە میراتیی و سپاردەکەی ئێمەیە بۆ تۆ.”

بۆ زانین، ئەستێرە ئەرژەنتییەکەی بارسا لە ئێستادا تەمەنی 31 ساڵە و لە 2017 مێسی گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا 2021. مەرجی شکاندنی بۆندەکەشی بەرز کرایەوە بۆ 700 ملیۆن یۆرۆ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close