ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی : تەرمی ئیمیلیانۆ سالا دۆزرایەوە

یاریگا-کەمێک لەمەوبەر پۆلیس رایگەیاند ئەو تەرمەی لە فڕۆکەکەدا دەریان هێناوە بەفەرمی ئیمیلیانۆ سالای هێرشبەری نوێی کاردیف سیتییە.

دوای دوو هەفتە گەڕان، بەر لە چەند رۆژێک راگەیەندرا فڕۆکەکە لەژێر ئاوی بەستوودا دۆزراوەتەوە، دواتر لەرێگەی کامێرای ژێر ئەو دەرکەوت لاشەیەک لە فڕۆکەکەدایە. پاش دەرهێنانی و ناسینەوەی تەرمەکە ئەمڕۆ بەفەرمی راگەیەندرا کە ئیمیلیانۆ سالایە.

سالا بە فڕۆکەیەکی بچووک لە ئینگلتەراوە بەرێگاوەبوو بۆ فەڕەنسا تاوەکو ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی بکات و پەیوەندی بە یانە نوێیەکەوە بکات بەڵام فڕۆکەیەکیان تێکشا و دوو هەفتەیە بەدوای سالا و فڕۆکەوانەکە گەڕان بەردەوام بوو. تا ئێستا هیچ ئاسەوارێکی فڕۆکەوانەکە دیارنیە و گەڕان بەردەوامە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close