ئەمریکای باکوور/باشووریاریگا

فه‌رمی : کارلۆس کیرۆش بوو به‌ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا

یاریگا-به‌فه‌رمی که‌میک له‌مه‌وبه‌ر یه‌کێتی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا، کارلۆس کیرۆشی پۆرتوگالی وه‌ک ڕاهینه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌می کۆڵۆمبیا ناساند.

کیرۆشی پۆرتوگالی دوای ده‌رکرانیان له‌ جامی ئاسیای ٢٠١٩ له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی یابان له‌ قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕایگه‌یاند:”سوپاسی هه‌موو ئێرانیه‌کان ده‌که‌م هه‌موو هه‌ولێکماندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی باشتر، به‌ڵام نه‌گه‌شتین به‌ ئامانج و ئه‌مه‌ کۆتایی ڕێگاکه‌م ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران”، وه‌ دواتر ده‌ستی له‌ کاری ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌که‌ کێشایه‌وه‌ و ماڵئاوایکرد.

دوای ئه‌مه‌ش زۆرێک له‌ یانه‌و هه‌ڵبژارده‌کان چاویان له‌سه‌ر ڕاهێنه‌ره‌ به‌ تواناکه‌ی پۆروگال بوو، له‌ کۆتاییشدا کۆڵۆمبیا توانی ناوبراو بۆخۆی په‌لکێش بکات، وه‌ تا جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ر ئه‌رکی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

کارلۆسی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵان له‌ پێشوتردا ڕاهێنه‌رایه‌تی چه‌ندین یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی کردووه‌، له‌ به‌ناوبانگترینیشیان ڕاهێنه‌رایه‌تی کردنی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال بوو له‌ ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٦ وه‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی کردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور له‌ ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٢، وه‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی کردنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٤ و پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پۆرتوگال له‌ ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٠ و له‌ ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٩ ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیشی کرد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close