ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئینته‌ر میلان کۆده‌بێته‌وه‌

یاریگا- میدیاکانی وڵاتی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووه‌ ڕۆژی هه‌ینی دهاتوو، خۆزێ مۆرینهۆی پۆرتوگالی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان (پیپی مارۆتا) کۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ دڵنیایان داوه‌، مۆرینهۆ بژارده‌ی یه‌که‌می نیراتزۆریه‌، تا له‌ وه‌رزی داهاتوو جارێکی دیکه‌ ئه‌رکی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌که‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ ئومێدی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌ زێڕینه‌که‌یان.

سپێشڵ وه‌ن له‌ پێشتردا له‌ ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٠ ڕاهێنه‌رایه‌تی ئینته‌ری کردووه‌ و له‌ ساڵی ٢٠١٠ توانی سێ نازناوه‌ مێژوویه‌که‌ش بۆ یانه‌که‌ بباته‌وه‌، که‌ له‌ گرینگترینیان نازناوی چامپیونزلیگ بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له‌ خاکی مه‌دریدا.

خۆزێ دوای دوورخرانه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی له‌ ئێستادا بێ یانه‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ گرێبه‌سته‌که‌ی ئینته‌ر ڕازیببێت و جارێکی دیکه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ژیانی ڕاهێنه‌رایه‌تی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close