ئه‌مریکائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەمێنێتەوە؛ گریزمان بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

دوای گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی ئەمریکی، ئانتوان گریزمان بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی خۆی دەدات.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو راپۆرتە هەواڵییەکان باسیان لەوە کرد کە ئانتوان گریزمان زۆر نزیکە لەوەی لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی بگاتە رێککەوتن، یانەکە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە هەنگاوی پێشکەوتووی ناوە و دەیەوێت پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی ئەمریکا، کە دەکاتە 23ـی ئازار گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە.

گفتوگۆکان پێشکەوتوون و ئەستێرەیەکی گەورە مەدرید جێدەهێڵێت


ئێستا بەگوێرەی لیکیپ، دوای گفتوگۆ لەگەڵ تیمە ئەمریکییەکە، ئانتوان گریزمان بڕیاریداوە تاوەکوو کۆتایی ئەم وەرزە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بمێنێتەوە. دەرگاکانی چوون بۆ خولی ئەمریکی دواتر جارێکی دیکە دەکرێنەوە، کە رەنگە لە ئۆلاندۆ نەبێت.

سەرەڕای گفتوگۆ و ئۆفەرەکانی ئۆرلاندۆ سیتی، پاڵەوانی مۆندیال بەلایەوە باشتر بوو لە ناوەڕاستی وەرز نەچێتە خولی ئەمریکی، ئەو خولەی کە چەند جارێک گوتوویەتی ئارەزوو دەکات رۆژێک لە رۆژان یاریی تێدا بکات.

ئۆرلاندۆ سیتی هێشتا لە یانەکانی دیکە لەپێشترە ئەگەر بیانەوێت گریزمان بگوازنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا یانەکانی دیکەی خولی ئەمریکی وەکوو ئینتەر میامی و مۆنتریالی گرنگی بە گوستنەوەی گریزۆ دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button