
یاریگا –
دەیڤد ڤیا ئاشکرای دەکات لە کاتی منداڵیی و سەرەتاکانی تۆپی پێی باوکی چەندێک داواکاری لێی هەبووە.
هێرشبەری پێشووی ئیسپانیا منداڵییەکی زۆر خۆشی لە لانگریۆ هەبووە، کە 44 ساڵ لەمەوبەر لەو شارۆچکە بچووکە لەدایک بووە. ساڵانی سەرەتای زۆر پەیوەست بوو بە تۆپی پێوە، کە تەنانەت پێش ئەوەی فێری رێکردن ببێت دەستی بە لێدان لە تۆپ کردووە.
ڤیا روونی دەکاتەوە کە خۆسێ مانوێل ڤیای باوکی هەمیشە سەرپەرشتی کردووە و سەبارەت بە هەوڵدان و پابەندبوون زۆر توند بووە. ڤیا دەشڵێت: “لە هاوڕێکانم زیاتر کاتم لەگەڵ باوکم بەسەر دەبرد، بەڵام بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە بیرم دێتەوە.”
بەگوتەی یاریزانە ئیسپانییەکە، باوکی وەکوو راهینەر رەفتاری نەکردووە بەڵکوو زیاتر وەکوو چاودێر بووە کە سەرنجی لەسەر بەندوبەست و رەفتار بووە. دەیڤد ڤیا دەڵێت باوکم زوو زوو پێی دەگوتم:
ئەو کاتەی لەگەڵ تۆ بەسەری دەبەم، لە خوشکەکانتی دەبەم. ئەگەر بێیتە ئێرە و 100%ـی توانای خۆت نەبەخشی، ئەوا واز دەهێنین.
باوکی ڤیا بەلایەوە گرنگ نەبووە باش، خراپ یان ئاسایی یاریی بکات، ئەگەر هەمیشە تەواوی توانای خۆی پێشکەش بکات.



