ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دوو ئەستێرەی ناوداری کردووەتە ئامانج

دەستبەرداری دوو یاریزان دەبێت..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد پلان بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی گەورە لە مێرکاتۆی هاوینە دادەنێت.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد پلانی داڕشتووە لەم هاوینە بە یەکجاری دەستبەرداری راسمۆس هۆیلوند، هێرشبەری نەرویجی و مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی ببێت و لەبری ئەوان دوو ئەستێرەی دیکە بگوازێتەوە.

شەیتانە سوورەکان لە رێگەی فرۆشتنی هۆیلوند بە ناۆلی 38 ملیۆن پاوەندیان دەستدەکەوێت، هەروەها لە رێگەی فرۆشتنی راشفۆرد بە بارسێلۆنا 26 ملیۆن پاوەندی دیکەیان دەستەکەوێت و بەکۆی گشتی 61 ملیۆن پاوەند دەچێتە خەزێنەی یانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئیلیەت ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری نۆتینگهام فۆڕێست و یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ واژۆ بکات.

بەڵام شەیتانە سوورەکان رووبەڕووی رکابەری بەهێز دەبنەوە، چونکە مانچێستەر سیتیش چاوی لەسەر ئیلیەت ئاندێرسنە و لیڤەرپوولیش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی لایپزیگ چڕکردووەتەوە.

هەمان سەرچاو ئاماژەی بەوەش کردووە، جولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال و رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button