جیهانگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

جیهان سەرسام دەبێت؛ مۆندیالی 2026 شۆڕشێکی گەورە لە پەخشی تەلەفزیۆنی ده‌كات

شۆڕشی بێوێنە لە مۆندیالی 2026؛

Yariga App

یاریگا –

مۆندیالی 2026 کە لە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت، تەنیا وەک گەورەترین رووداوی وەرزشی نابینرێت، بەڵکو دەبێتە وێستگەیەکی مێژوویی بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی لە تەکنەلۆژیای گواستنەوەی تەلەفزیۆنی.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە هاوکاری کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکانی پەخشی ته‌له‌فزۆینی، ئامادەکاری بۆ پەخشکردنی 104 یاری دەکات بە کوالێتییەک کە پێشتر لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نەبینراوە.

ماڵپەڕی SVG Europe (Sports Video Group)  بە وردی باس لە پلانی بەرهەمهێنانی جامی جیهانی 2026 دەکات لە ژێر چاودێری فیفا  و کۆمپانیای HBS به‌رێوه‌ده‌چێت.

ووردەکارییە تەکنیکییەکانی پەخش:

1. سوپای کامێراکان:

بۆ هەریەک لە 104 یارییەکەی پاڵەوانێتییەکە، بە لانی کەم 45 کامێرای جیاواز و پێشکەوتوو لە ناو یاریگاکاندا جێگیر دەکرێن. ئەم کامێرایانە هەموو گۆشە و ووردەکارییەکی یارییەکە تۆمار دەکەن بۆ ئەوەی بینەران لە ماڵەکانیانەوە هەست بە هەموو چرکەیەکی یارییەکە بکەن.

2. دیمەنە ئێجگار خاوەکان لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان

لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناخە یەکلاکەرەوەکان (قۆناخی 32 و بەرەو سەرەوە)، ئاستی تەکنیکی پەخشەکە بەرزتر دەکرێتەوە. لەم قۆناخانەدا ژمارەی ئەو کامێرایانەی کە دیمەنەکان بە شێوەی “جووڵەی زۆر خاو” و “جووڵەی ئێجگار خاو” پیشان دەدەن زیاد دەکرێن، تاوه‌كو ووردترین دیمەن و کێبڕکێی یاریزانەکان بە روونییەکی بێوێنە پیشان بدەن.

3. تیمی لێهاتووی دووبارەکردنەوە:

بۆ بەڕێوەبردنی ئەم سیستەمە ئاڵۆزە، لە هەر یاریگایەکدا تیمێکی تەکنیکی پێکهاتوو لە 10 بۆ 11 پسپۆڕی بواری دووبارەکردنەوەی ڕاستەوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی خاوتر نیشان ده‌ده‌ن . ئەرکی ئەم تیمە ئەوەیە کە لە کاتی یارییەکەدا بە ووردترین شێوە و لە کەمترین کاتدا، سەرنجڕاکێشترین دیمەنەکان بۆ بینەران ئامادە بکەن.

4. دەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکان:

پەخشی یارییەکان لەژێر سەرپەرشتی 16 باشترین دەرهێنەری تەلەفزیۆنی جیهان دەبێت. لە ناو ئەم تیمەدا، چەندین دەرهێنەری لێهاتووی ئەمریکی بەشدارن کە شارەزاییەکی زۆریان لە گواستنەوەی یارییە گەورەکانی وەک تۆپی پێی ئەمریکی و باسکەدا هەیە، ئەمەش شێوازێکی نوێ و داهێنەرانە بە بینینی یارییەکانی مۆندیال دەبەخشێت.

گرووپی ڤیدیۆی وەرزشی ئەورووپا (ئێس ڤی جی): ئەم ناوەندە یەکێکە لە گرنگترین و باوەڕپێکراوترین سەرچاوە جیهانییەکان کە بە وردی تیشکی خستووەتە سەر پلانی گشتگیری بەرهەمهێنانی مۆندیالی 2026. ئەم پڕۆژە مەزنە لەژێر چاودێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکانی پەخش جێبەجێ دەکرێت. تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە بۆ هەر یارییەک 45 کامێرا تەرخان دەکرێت و لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی 32، ژمارەی کامێرا تەکنیکی و جۆرییەکان زیاتر دەکرێن.

سەرجەم ڕێنماییە تەکنیکییەکانی فیفا بۆ میدیا و پەخشی تەلەفزیۆنی دیاریکراون. ئەم سەرچاوەیە وەسفی چۆنیەتی ئامادەکردنی ژێرخانی یاریگاکان دەکات بۆ جێگیرکردنی ئەو قەبارە زۆرەی کامێرا و تیمە تەکنیکییەکان تا گواستنەوەی یارییەکان بە بێوێنەترین شێوە بێت.

هه‌روه‌ها پلاتفۆرمی میدیای تەکنۆلۆژیای مەغریب پسپۆڕە وردەکارییەکانی پەیوەست بە 16 دەرهێنەرە جیهانییەکە و تیمە تەکنیکییەکانی پسپۆڕ لە دووبارەکردنەوەی خاوی راستەوخۆی بڵاوکردووەتەوە، کە رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دروستکردنی وروژاندن بۆ بینەران.

پوختەی ئامار و ژمارەکان:

  • کۆی گشتی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە: 104 یاری.

  • ژمارەی کامێرا جێگیرکراوەکان بۆ هەر یارییەک: 45 دانە.

  • تەکنیکارانی پسپۆڕی دووبارەکردنەوە لە هەر یاریگایەک: 10 بۆ 11 کەس.

  • ژمارەی دەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکان: 16 کەس.

بابەتی زیاتر

Back to top button