ئیسپانیاگرنگترین

زۆر لاوازە؛ میدیاکانی ئیسپانیا هێرش دەکەنە سەر ترێنت ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد

رۆژنامەی مارکا رەخنەی توند لە ئاستی ئاڕنۆڵد دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

لەدوای یارییەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا رەخنەی توند لە ئاستی ئاڕنۆڵد دەگرن.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە گەڕی 27ـی یارییەکانی لالیگا بووە میوانی سێلتا ڤیگۆ و بەزەحمەت 2-1 یارییەکەی لێ بردەوە. سەرەتا ئۆرێلیەن چوامینی، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مێرەنگی کرد، بەڵام لە خولەکی 25 بۆرخا ئێگلاسیاس سوودی لە چوونەپێشی زۆری ئاڕنۆڵد وەرگرت و نەیتوانی بەرگرییەکی باش بکات، سەرەنجام بۆرخا گۆڵی بەرامبەربوونی کرد.

رۆژنامەی مارکا هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی یاریزانەکان کردووە و ئاڕنۆڵد بە کارەسات ناودەبات، هەرچەندە لە رووی هێرشبەرییەوە یارمەتییەکی باشی تیپەکە دەدات بەڵام لە رووی بەرگرییەوە زۆر لاوازە. رۆژنامەکە نووسیویەتی ئاڕنۆڵد بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لە کەسێکی ‘وڕ و سەرلێشێواو’ دەچوو.

ئاڕنۆڵد لە یەکەم وەرزی لەگەڵ لۆس بلانکۆس هەشتەم یاریی بوو بە سەرەکی بەشداریی بکات، لەدوای تووشبوونی بە دوو پێکانی سەخت لە سەرەتای وەرز.

ئاڕنۆڵد تاوەکوو ئێستا، لە سەرجام پاڵەوانێتییەکان 23 یاریی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە، هیچ گۆڵێکی نەکردووە و چوار گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button