فۆرمولا وەن؛ جۆرج رەسڵ دەرچووی یەکەمی خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا دەبێت
ماکس ڤێرستاپن هەوادارانی بێهیوا دەکات..

یاریگا –
جۆرج رەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدێس دەرچووی یەکەمی خەڵاتی گەورەین ئوسترالیا دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 7ـی ئازاری 2026 قۆناخی پاڵاوتنی خەڵاتی گەورەی ئوستڕالیا بەڕێوەچوو، جۆرج رەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی یەکەمی قۆناخی پاڵاوتنی بەدەستهێنا و سبەی لە پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی ئوستڕالیا لەپێش سەرجەم شۆفێرەکانی دیکە دەست بە پێشبڕکێیەکە دەکات.
هاوکات هەر لە قۆناخی پاڵاوتنەکان کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ئیزاک هاجەر، شۆفێری رێد بووڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، چارلس لکلێرک، شۆفێری تیمی فیراری پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و هەردوو شۆفێری مەکلارن، ئۆسکار پیاستری و لاندۆ نۆریس پلەی پێنجەم و شەشەمیان بەدەستهێنا.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو، ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری تیمی رێد بووڵ کە چوار جار بووەتە پاڵەوانی جیهان، لە قۆناخی پاڵاوتنەکان تووشی رووداو بوو، بەو هۆیە لە پلەی بیستەم دێت و لە بێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی ئوستڕالیا لە ریزبەندەکانی کۆتایی دەست بە پێشبڕکێیەکە دەکات.
سبەی یەکشەممە 8ـی ئازاری 2026 کاتژمێر 7:00ـی بەیانەی یەکەم پێشبڕکێی ئەمساڵ کە خەڵاتی گەورەی ئوسترالیایە، بەڕێوەدەچێت.
George Russell secures POLE for the Australian Grand Prix, in a Mercedes 1-2! 👏
Here’s the full classification from Quali 👇#F1 #AusGP pic.twitter.com/LY16u511Aj
— Formula 1 (@F1) March 7, 2026



