ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس هۆكاری خراپی ئاستی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ ئاشكرادەكات

بۆ یاریی رۆژی چوارشەممە ئامادە دەبین

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرە بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە قورسی یارییەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ كرد.

شەوی رابردوو سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 لالیگای ئیسپانیا.

یارییەكە تاوەكو كاتی زیادكراوی گێمی دووەم بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون تاوەكو فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی لە خولەكی 94 بە لێدانێكی بەهێز گۆڵی دووەم و بردنەوەی ریال مەدریدی كرد.

لە دوای یارییەكە ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ كەناڵی فەرمی ریال مەدرید گوتی؛

یارییەکی زۆر سەخت بوو، چونکە یاریزانی زۆرمان بەهۆی پێکان و سزادان لەدەستدابوو، بەڵام ئێمە بۆ بردنەوە هاتبووین. هەوڵێکی زۆرمان دا و ئازارێکی زۆرمان چەشت، لە کۆتاییدا توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەمەش گرنگترین شتە بۆ گەڕانەوەی متمانە پێش یارییەکەی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەو هەموو پێکان و راگیرانی یاریزانەکانمان دەمانزانی یارییەكی زۆر قورس دەبێت.

پێوویستبوو باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین، هیچ شتێکیش لەوە جوانتر نییە کە ئاهەنگی یادی دامەزراندنی یانەکەمان بگێڕین و ئەم دیارییە پێشکەشی هاندەرانمان بکەین.

دوێنێ هەینی 6ی ئادار/ مارس ریال مەدرید یادی 124 ساڵەی دامەزراندنی كردەوە.

پێم باشترە یارییەکان زووتر یەکلاییبکەینەوە کاتێک بارودۆخەکە ئاسانترە، بەڵام بردنەوە هەمیشە خۆشە، بەتایبەت بە گۆڵێک لە کۆتاییدا. فیدی بوو، ئەو هەمیشە بۆ پشتگیریکردنمان ئامادەیە، هەموو رۆژێک هاوکاریمان دەکات و هەموو توانایەکی بۆ یانەكەمان بەکاردەهێنێت.

هەست بە بارودۆخێکی زۆر باش دەکەم. ئەمڕۆ کەمێک ماندوو بووم بەهۆی زۆریی ئەو یارییانەی لە چەند رۆژی رابردوودا كردوومانە، بەڵام دەبێت هەمیشە بۆ یارییە گەورەکان ئامادە بین. ئێستا پێویستە بگەڕێینەوە ماڵەوە، کەمێک پشوو بدەین و خۆمان بۆ یارییەکەی چوارشەممە ئامادە بکەین. هیوادارین بە باشی چاک ببینەوە بۆ ئەوەی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین، هاندەرانیش بۆ پشتگیریکردنمان ئامادە دەبن.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button