ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئاتلێتیک بیلباو V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی بەهێزی دیكەی گەڕی 27ی لالیگای ئیسپانیا ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئاتلێتیک بیلباو لەم وەرزەدا جیاواز لە وەرزەكانیتر لە پلەكانی پێشەوە نابیندرێت.

لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی 10 یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و یازدە یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی دێت.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی 21 یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئاتلێتیک بیلباو بە بێ نیكۆ ویلیامس، باریدیس، سانادی، پرادۆس و ئیگلیۆس رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بارسێلۆنا بە بێ ژووڵ كۆندێ، ئالیخاندرۆ باڵدی، كریستێنسن، دی یۆنگ و گاڤی رووبەڕووی بیلباو دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو

ئونای سیمۆن

ئاریسۆ، ڤیڤیان، لاپۆرت، بێرچیچێ

ڤێسگا، گالاریتا

بێرینگوێر، سانسێت، ویلیامس

گوروزیتا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كانسێلۆ، كوبارسی، ئێریک گارسیا، جێرارد مارتین

پێدری، بێرنال

یامال، ئۆلمۆ، رافینیا

فێران تۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button