
یاریگا –
خۆرخێ خێسوس، راهێنەری نەسڕی سعوودی ئاشکرای دەکات پێکانەکەی رۆناڵدۆ سەختە و پێویستی بەوەیە لە دەرەوەی سعوودیە چارەسەر وەربگرێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر لەدوای ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سعوودیە، یانەی نەسڕ پێکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی راگەیاند و دەنگۆی رۆیشتنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەرەو مەدرید بڵاوکرایەوە بەڵام دواتر سەرجەم دەنگۆکان رەتکرانەوە.
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی، خێوسوس ئاشکرایکرد، دۆخی پێکانەکەی رۆناڵدۆ لەوە سەختترە کە پێشبینی دەکرا و بۆ وەرگرتنی چارەسەر و چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی پێویستە سەردانی مەدرید بکات.
🚨🚨🎙️| Jorge Jesus: “After tests, we see the injury suffered by Cristiano Ronaldo was more serious than expected”.
“Cristiano will now travel to Spain, like other players who went for treatment when they were injured. His injury required treatment in Madrid with his personal… pic.twitter.com/EULG7IAMPy
— CentreGoals. (@centregoals) March 6, 2026
دوای پشکنینە پزیشکییەکان بۆمان دەرکەوت پێکانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەوە سەختترە کە پێشبینیمان دەکرد، پێویستی بەوەیە لە ئیسپانیا چارەسەر وەربگرێت، بۆیە وەکوو هەموو یاریزانەکانی دیکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێکانەکەی دەڕواتە مەدرید



