
یاریگا –
بوکایۆ ساکا، هێرشبەری ئارسیناڵ، وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە ئاڕاستەی یانەکەی دەکرێن و دەڵێت تەنیا گرنگی بە بردنەوەی یارییەکان دەدەن.
ساکا لە گەڕی 29ـی یارییەکانی پرێمەرلیگ لە بەرامبەر بڕایتن یاریی ژمارە 300ـی لەگەڵ گەنەرز کرد و بە کردنی گۆڵێک بردنەوەی بە یانەکەی بەخشی، بەو ئەنجامەش بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی قایمترکرد و 7 خاڵ پێش مانچێستەر سیتی، نزیکترین رکابەری کەوت.

لەدوای یارییەکە، فابیان هورزلەر، راهێنەری بڕایتن رەخنەی توندی لە شێوازی یاریکردنی ئارسیناڵ گرت و گوتی کە یاریزانانی یانەکە تەنیا خەریکی کات بەفیڕۆدانن.
یاریزانانی ئارسیناڵ بەردەوام خۆیان بە زەوی دادەدەن و کات بەفیڕۆ دەدەن، بۆیە ئەگەر ئارسیناڵ پرێمەرلیگ بباتەوە، کەس لێیان ناپرسێت چۆن بردیانەوە، چونکە هەمووان دەزانن و ئەوان هەموو شتێک دەکەن بۆ بردنەوەی یارییەکان. پێویستە پرێمەرلیگ یاسایەک بۆ ئەو دۆخە بدۆزێتەوە.
لە بەرامبەردا، ساکا بەم جۆرە وەڵامی رەخنەکانی راهێنەرەکەی بڕایتن دەداتەوە.
ئێمە گوێ لەو شتانە ناگرین، من نایانخوێنمەوە و نایانبینم، هیچی سوودێکی نییە. تەنیا دەمانەوێت لە رێگەی خۆمان بەردەوام بین کە بردنەوەیە. خەڵک هەرچییەکیان بیەوێت دەیڵێن، ئەگەر جوانترین یاریی بکەین، یاخود لە رێی تۆپی جێگیر گۆڵ بکەین، هەر قسەی خۆیان دەکەن. ئێمە تەنیا دەمانەوێت لە بردنەوەی یارییەکان بەردەوام بین و لە کۆتایی وەرزەکە نزیک دەبینەوە.



