ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی سێلتا ڤیگۆ V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی هەفتەی 27 لالیگای ئیسپانیا سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای بالایدۆسی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سێلتا ڤیگۆ لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و چاوی لە بەدەستهێنانی كورسییەكی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكانی وەرزی داهاتووە.

لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی 10 یاریی بردووەتەوە 10 یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا یانە شاهانەكە دوو یارییە لەسەریەک لە لالیگا تووشی شكست دەبێت.

لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی 19 یاریی بردووەتەوەسێ یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

سێلتا ڤیگۆ بە بێ پابلۆ دوران و فرانكۆ سێرڤی رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ فرانكۆ ماستانتونۆ، دین هاوسن، كیلیان ئێمباپێ، جود بێڵینگهام، رۆدریگۆ، دانی سێبایۆس، میلیتاو، ئالابا و كارێراس رووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێلتا ڤیگۆ

رادو

رۆدریگێز، ئایدۆ، دۆمینیگێز

رویدا، رۆمان، ماریبا، كارێیا

جوتگلا، ئێگلاسیاس، ئالڤارێز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ترێنت ئارنۆڵد، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، گارسیا

 چوامینی، ڤاڵڤێردی، گولەر، كاماڤینگا

گارسیا، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button