ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

یوێفا هۆشداریی بە ریال مەدرید دەدات؛ بێرنابیۆ رووبەڕووی سزای قورس دەبێتەوە

رووداوەکە لە یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا روویداوە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی کردنی سڵاوی نازییەکان لەلایەن هاندەرێکی یاریگای بێرنابیۆ، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا سزای دارایی ریال مەدرید دەدات و بەشێک لە یاریگای بێرنابیۆ دادەخات.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید لە بێرنابیۆ میوانداری بێنفیکا کرد، هاندەرێک لە بەشی باشووری یاریگاکە لەنێو ‘هاندەرانی گرادا’ کە بە ‘ئەڵتراسەکان’ ناسراون سڵاوی نازییەکانی کرد، ستافی ئاسایشی یاریگا دەستبەجێ کەسەکەیان کردە دەرەوە.

هاندەرێکی ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ سڵاوی نازییەکان دەکات

ئەمڕۆ هەینی، 6ـی ئاداری 2026، بەفەرمی یوێفا بەهۆی ئەو رووداوە بە بڕی 15,000 یۆرۆ ریال مەدریدی سزادا و بەشێکی یاریگای بێرنابیۆشی داخست کە 500 هاندەر لەخۆدەگرێت، هۆشداریشی داوەتە یانەکە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی رووداوی لەو جۆرە سزای قورستر دەسەپێنن.

هەر دوای رووداوەکە ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، یانەکە بەپەلە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو هاندەرە گرتووەتەوەبەر و دەستبەجێ لەنێو یاریگا دەرکراوە.

یانەی ریاڵ مەدرید بەپەلە داوای لە لیژنەی سزادانی یانەکە کرد رێکاریی یاسایی دژی ئەو هاندەرە بگرنەبەر کە لە گرتە ڤیدیۆییەکانی تەلەڤیزیۆنی یانەکە دەرکەوتووە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە سڵاوی نازییەکان دەکات.

ریال مەدرید سەرکۆنەی هەموو ئەم جۆرە ئاماژە و دەربڕینانە دەکات کە هانی توندوتیژی و ڕق و کینە لەنێو وەرزش و کۆمەڵگا دەدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button