ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

ئامانجی سەرەکییە؛ بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا دەگوازێتەوە

لەسەر داوای هانزی فلیک هەوڵەکان دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئارەزووی گواستنەوەی لوکا ڤوسکۆڤیچ، بەرگریکاری کڕواتی یانەی هامبورگ دەکات و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگ لە تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ڤوسکۆڤیچ دەکات و گفتوگۆ سەرەتاییەکان بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە دەستپێکردووە.

بەرگریکارە تەمەن 19 بەهارییەکە یاریزانی یانەی تۆتنهامە و بە خواستن تاوەکوو کۆتایی وەرز یاریی بۆ هامبورگ دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی پلێتنبێرگ، یانە ئەڵمانییەکە دەیەوێت ماوەی خواستنەکەی ڤوسکۆڤیچ درێژبکاتەوە و وەرزێکی دیکە بەرگریکاری لە تۆڕی گۆڵی یانەکەیان بکات.

لوکا ڤۆسکۆڤیچ، لەگەڵ هامبورگ

هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا زۆر سەرسامی بەرگریکارە لاوە کڕواتییەکەیە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکات بەڵام تۆتنهام دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو بگەڕێنێتەوە و نیازی دەستبەرداربوونی لە یاریزانەکەی نییە.

ڤوسکۆڤیچ ئەم وەرزە 23 یاریی بۆ هامبورگ کردووە و چوار گۆڵیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button