ئیسپانیاگرنگترین

گاریس بەیڵ “سەرکردەی راستەقینە”ی مەدریدیەکان دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە دوایین چاوپێکەوتنیدا گاریس بەیڵ راشکاوانە لەسەر زۆر شتی سەردەمی نەوەی زێڕینی ریال مەدرید قسەی کرد و بیرەوەریی هاندەرانی یانە شاهانەکەی نوێکردەوە.

ئەستێرە وێڵزیەکە ماوەی 9 ساڵ (2013-2022) درێسی ریال مەدریدی پۆشی کاتێک لە تۆتنهامەوە گواسترایەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەو یانە ئیسپانییە بووە هاوتیمی ناوە گەورەکانی وەک سێرجیۆ رامۆس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لووتکەی ئاستی تۆپی پێدابوون.

لە نوێترین دیمانەیدا، بەیڵ سەرکردەی راستەقینەی مەدریدیەکانی ئاشکراکرد کە کاریگەریی هەبووە لەسەر ئەو هەموو سووپەرستارەی لە ریزەکانی مێرێنگیدا هەبوون و وتی

بە جیاوازییەکی زۆرەوە سێرجیۆ رامۆس گەورەترین سەرکردە بوو. کریستیان رۆناڵدۆش بەهۆی کەسایەتی خۆی هەبوو، رۆناڵدۆ بە شێوازیی سەرکردایەتی دەکرد ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە چ یاریزانێک بوو. بەڵام لە رووی ئەوەی بڵێین سەرکردەی راستەقینە، ئەوە بە روونی رامۆس بوو.

بەیڵ زیاتر لەسەر کەسایەتی سێرجیۆی کاپتنی مێژوویی مەدریدیەکان قسەیکرد و وتی

سێرجیۆ رامۆس زۆر دەنگی بەرزبوو، زۆر راشکاو بوو. ئەو هەر بە ئیسپانیی قسەی دەکرد، بۆیە لە سەرەتادا نەمدەزانی چی دەگوزەرێت. ئەو کاپتنێکی راستەقینە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button