
یاریگا –
وەک زیاتر لە هەفتەیەکە لە میدیاکان زانراوە، وەلید رەگڕاگی دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی مەغریب بوو.
🚨🇲🇦 Official: Walid Regragui leaves his job as Morocco head coach, three months before the World Cup. pic.twitter.com/KFcL5njCkB
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 5, 2026
رەگڕاگی ناوی خۆی بە ئاوی زێر لە مێژووی تۆپی پێی مەغریبدا نووسیەوە بە سەرپەرشتیکردنی نەوەیەک کە لە بیرەوەری هاندەرانی ئەو وڵاتەدە دەمێنێتەوە. ئەوەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەی گەیاندە چوارگۆشەیی زێڕینی مۆندیالی 2022 کە لە قۆناخی 16 و چارەکی کۆتایی توانی هەڵبژاردە زلهێز و پاڵێوراوەکانی وەک ئیسپانیا و پۆرتوگال تێپەڕێنێت.
ئەوە و هەروەها گەیاندنی مەغریب بۆ فیناڵی نەتەوەکانی ئەفریقا کە بەرامبەر سەنیگال دۆڕان.
لەوەتەی دەستبەکاربوونی وەک راهێنەر، وەلید 49 یاریی ئەنجامدا. توانی 36 بردنەوە تۆماربکات، 8 یەکسانبوون و تەنها 6 دۆڕاندن. وازهێنانەکەشی تەنها سێ مانگ بەرلە دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026 بوو. بۆیە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دەبێت هەرچی زووە شوێنگرەوەکەی دەستنیشان بکات کە چاوەڕواندەکرێت محەمەد وەهابی راهێنەری خوار تەمەن 20 ساڵانی مەغریب بەهێزترین بەربژێر بێت.



