راشفۆرد و هۆیلوند؛ سەرچاوەی داهات بۆ مانچێستەر یونایتد

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد دەیەوێ وەبەرهێنان لە مارکوس راشفۆرد و راسموس هۆیلونددا بکات.
ئەو دوو یاریزانە ئێستا بەخواستن لە یانەکانی بارسێلۆنا و ناپۆلین و هەریەکەیان ئاستێکی بەرچاو پێشکەش بە تیمەکەیان دەکەن و توانیویانە ببنەجێی رەزامەندیی راهێنەرەکانیان.
مان یونایتد کە ئێستا لەژێر سەپەرشتی مایکڵ کاریکدا ئاستیان بۆ گەڕاوەتەوە، دەیەوێ بە فرۆشتنی ئەو دوو هێرشبەرە خەزێنەکەیان دوڵەمەندتت بکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی زیاتر لە مێرکاتۆی هاوینی ئەم ساڵ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە چاوی لەوەیە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی ئەستێرە ئینگلیزی و دانیمارکیەکەی دەستبکەوێت.
رۆمانۆ نووسیویەتی لە گواستنەوەی بەخواستنی هۆیلونددا ناپۆلی بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ پێشەکیی داوە و بڕی 44 ملیۆنیش ماوەتەوە لە ئەگەری کڕینەوەی هەمیشەیی.
هەرچی بارسێلۆنایە، لەگەڵ لایەنی ئینگلیزیی گەیشتوونەتە ئاستی گفتوگۆی پێشکەوتوو بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی راسفۆرد بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ لە ئۆڵدترافۆردەوە بۆ کامپ نۆ.
🚨 Manchester United are optimistic to get up to €80m total package from Højlund and Rashford permanent exits in June.
€6m already paid by Napoli + €44m buy clause, confidence to get it activated.
Barça in advanced talks for €30m Rashford deal.
🎥➕ https://t.co/MyLeJaFLqY pic.twitter.com/z7SYSbMWJS
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 5, 2026



