یەک یانە لە گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان یاریی خاوێنی کردووە
ئامار و داتای گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان

یاریگا –
لە گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان 15 گۆڵ تۆمار کراوە و تەنها سێ گۆڵپارێزیش لەگەڵ یانەکانیان کلین شیتیان کردووە، یەک یانەش یاریی خاوێنی کردووە
له کۆی شەش یاریی گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان 15 گۆڵ تۆمار کراوە، حەفت گۆڵ لە گێمی یەکەم و هەشت گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، محەمەد حەمید، یاریزانی رزگاری خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی بەرامبەر پیشەسازی تۆمارکرد کە لە خولەکی سێی یارییەکە بوو.
تەنها سێ گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کردووە، راوێژ عەتا لە دەربەندیخان، نیما عەزیز لە ئاکرێ لەگەڵ حەسەن حوسێن لە سیروانی نوێ کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامیش رزگاری بە دەستیهێنا کە 4 _ 2 لە پیشەسازی بردەوە.
لە تەواوی گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان 29 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، چوارقوڕنە تاکە یانەبوو لەم گەڕەدا یاریی خاوێنی کردووە و هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە.



