
یاریگا –
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆ لا رێد، دی ماریا رەخنە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگرێت.
ئانخێل دی ماریا، کە ئێستا لە یانەی رۆزاریۆ سێنترال یاریی دەکات، ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ‘یانەیەکی کەمێک سەیر’ ناو دەبات و دەڵێت هەندێک لە یاریزانەکان لەوێ گرنگی خۆیان لەدەست دەدەن.
دی ماریا:
کاتێک شتەکان باش دەڕۆن، ئەوانیش باش دەڕۆن بەڵام لەناکاو یاریزانەکان دەکوژێننەوە و ون دەبن. ئەمە بەسەر زۆرێک لەو یاریزانانە دێت کە دەچنە ئەو یانەیە.
پێدەچێت دی ماریا باسی یاریزانە ئەرجەنتینییەکانی وەکوو خولیان ئالڤارێز، تیاگۆ ئالمادا، نیکۆلاس گۆنزالێز و ناهوێل مۆلینا بکات. ئانخێل ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەیەکی زۆر کەم یاریزان بەشێوەی سەرەکی بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەستی دیێگۆ سیمیۆنی دەمێننەوە.
دی ماریا گوتیشی کاتێک یاریزانەکان پەیوەندی بە هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئەرجەنتینەوە دەکەن شتەکان دەگۆڕێن.
ئانخێل دەڵێت:
شتە باشەکە لەبارەی تیمی هەڵبژاردەی نیشتیمانییەوە ئەوەیە، کاتێک ئەم یاریزانانە درێسی ئەرجەنتین دەپۆشن، دەبنە یاریزانی جیاواز، دەگۆڕێن و بەشێوەیەکی ناوازە یاریی دەکەن، زۆر چێژ لە بوونیان لە هەڵبژاردەکە دەبینن.



