ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ گۆڕانکاری گەورە لە سیستەمی چامپیۆنشیپ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی گۆڕانکاری گەورە لە سیستەمی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ دەکرێت و ژمارەی یانەکان زیاد دەکرێت.

بەفەرمی یانەکانی چامپیۆنشیپ رەزامەندیان دەربڕیووە، لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنشیپ لەبری چوار یانە، شەش یانە بچنە قۆناخی پلەی ئۆف و کێبڕکی گەیشتن بە پرێمەرلیگ بکەن، بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکە پلەی یەکەم تاوەکوو هەشتەم کێبڕکێ گەیشتن بە پرێمەرلیگ دەکەن.

خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی چامپیۆنشیپ راستەوخۆ سەردەکەون بۆ وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، هەروەها خاوەن پلەی سێیەم و چوارەم راستەوخۆ دەچنە قۆناخی پێشکۆتایی پاشکۆ.

خاوەن پلەی پێنجەم تاوەکو هەشتەم دەچنە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاشکۆ، هەروەها لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پلەی پێنجەم میوانداری پلەی هەشتەم دەکات، پلەی شەشەمیش میوانداری پلەی حەوتەم دەکات و تەنیا بە یەک یاریی براوە دیاریی دەکرێت و دوو یانە دەگەنە قۆناخی پێشکۆتایی.

ئەو دوو یانەی سەردەکەون بۆ قۆناخی پێشکۆتایی، رووبەڕووی ئەو دوو یانەیە دەبنەوە کە پلەی سێیەم و چوارەمی خولەکەیان بەدەستهێناوە.

یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی چوون و هاتن دەبێت و یاریی کۆتاییش لە مانگی ئادار لە پرێمەرلیگ بەڕێوەدەچیت.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەڕا بەشێویەکی فەرمی بڕیارەکەی پەسەند کردووە و لە وەرزی داهاتووەوە کار بەو سیستەمە نوێیە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button