
یاریگا –
سێزار مونیز فێرناندێز، ناوبژیوانی پێشووی لالیگا دەڵێت کە ناوبژیوانانی ڤار ئێستا لە دەستوەردان لە یارییەکان دەترسن.
مونیز فێرناندێز لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ئۆندا سێرۆ کە موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، روونی دەکاتەوە کە رێساکانی لیژنەی ناوبژیوانان زۆر توندە. ئەگەر ڤار دەستوەردان بکات و بڕیارێکی هەڵە بدات، هەڵسەنگاندنەکەیان زۆر خراپتر دەبێت. ئەمە دەکرێت بیانخاتە دۆخی راگیرانەوە، بۆ ماوەیەک پشوو بدەن و پارە لەدەست بدەن.
ناوبژیوانەکە باوەڕی وایە ئەم ترسە وا لە ناوبژیوانەکان دەکات ڤار بەکار نەهێنن تەنانەت کاتێک پێویستیشە. بەگوتەی ئەو زۆرێک لە ناوبژیوانان بیر لەوە دەکەنەوە ئەگەر دەستوەردان بکەن و هەڵەبن چی دەبێت؟ دەشڵێت ئەم دۆخە سەری لە ناوبژیوانەکان شێواندووە و لە ئەنجامدانی هەڵە ترساون.
ناوبژیوانەکەی پێشووی لالیگا تیشک دەخاتە سەر خاڵێکی مەترسیداریش، ئەو پێی وایە یاریزانەکان خەریکە تێبینی دەکەن کە ڤار رەنگە دەستوەردان نەکات، کە ئەمەش دەکرێت پاڵنەر بێت بۆ کردەوەی مەترسیداری زیاتر لەنێو یاریگا. بە بۆچوونی ئەو رێساکانی ئیستای لیژەنی ناوبژیوانان و پریێتۆ ئیگلێسیاسی سەرۆکی ڤار زیان بە تۆپی پێ دەگەینن و کاریگەرییەکی خراپی لەسەر بەکارهێنانی ڤار هەیە.



