ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێگەی گۆڵپارێز – یاریزان؛ شۆڕشێکی نوێ لە تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

بۆ چەندەها ساڵ رۆڵی گۆڵپارێز لە تۆپی پێ بۆ شێوازی یاریکردنی تیمەکان گرنگتر بووە. ئێستا تەنیا باشبوون لە سەیڤکردنی لێدانەکان بۆ گۆڵپارێزەکان بەس نییە، بەڵکوو چاوەڕێیان لێدەکرێت بە قاچەکانیشیان یارییەکی باش بکەن.

راهێنەرانی وەکوو پێپ گواردیۆلا و لویس ئێنریکی بەردەوام داوا لە گۆڵپارێزەکانیان دەکەن تۆپ وەرگرن و هێرشەکانی تیمەکە لەوانەوە دەستپێبکات. گۆڵپارێزانی وەکوو ڤیکتۆر ڤاڵدێس، مانوێل نۆیەر و مارک ئاندرێ تێر شتیگن نموونەی باشی ئەم شێوازەن. ئەوان سەرکێشی بە تۆپەوە دەکەن و هەندێک جار لە دەرەوەی هێڵی گۆڵەکانیان زیاتر وەکوو ‘لیبرۆ’ یاریی دەکەن.

ئێستا بیرۆکەیەکی نوێ دەکرێت ببێت باسیکی بەربڵاو: گۆڵپارێز – یاریزان. ئەم تاکتیکە لە فوتساڵ زۆر باوە، بەڵام لە تۆپی پێی 11 یاریزانیدا بەکارنەهێنراوە.

ئەم هەفتەیە پابلۆ پویۆدی گۆڵپارێزی یانەی ئوتێبۆ 17 خولەک، وەکوو ناوەڕاستکار دژی ئێجیا لە خولی پلە چواری ئیسپانیی یارییکرد. پابلۆ بەشێوەی یەدەک بەتایبەت بۆ ئەو رۆڵە هاتە یاریگاوە و تیمەکەشی توانای شکستی 2-0 بگۆڕێت بۆ یەکسانبوونی 2-2.


خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم بیرۆکەیە دەکرێت ببێتە باو.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارکا، پویۆد چەند گۆڵپارێزێکی دیکەش دەتوانن ئەمە بکەن، مارک ئاندرێ تێر شتیگن دەتوانێت زۆر بە باشی بیکاتم هەروەها مانوێل نۆیەریش کە ئیلهامبەخشی یاریکردنی گۆڵپارێزەکانە بە قاچەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button