ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

وازی لە فاسۆڵیا هێنا؛ بێڵینگهام بۆ مەدرید چۆن شێوازی ژیانی گۆڕی؟

خه‌ریكه‌ له‌گه‌ڵ كلتووری ئیسپانیا ده‌گونجێت

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام ، ئەستێرە گەنجەکەی ریاڵ مەدرید،شێوازی خۆراک و گونجاندنی لەگەڵ ژیانی مەدرید بووەتە جێگەی باسی میدیاکان.

بێلینگهام کە لە هاوینی 2023 لە مەدریدە، توانیویەتی بە تەواوی لەگەڵ کلتووری ئیسپانیا بگونجێت و تەنانەت شێوازی نانی بەیانیشی بگۆڕێت.

نانی بەیانی بێڵینگهام ؛ وازهێنان لە کلتووری ئینگلیزی

هەرچەندە بێلینگهام وەک هەر ئینگلیزییەک حەزی لە فاسۆڵیا و هێلکە هەیە، بەڵام بۆ پاراستنی توانای جەستەیی، ئەم خواردنە قورسەی لە لیستی رۆژانەی دەرهێناوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی رۆژنامه‌ی دێفێنساسێنتالی، بێڵینگهام بەیانیان ماستی یۆنانی لەگەڵ شۆفان و تۆوی چیا دەخوات. ئەم ژەمە وزەیەکی زۆر، چەوری تەندروست و پرۆتینی باخی بۆ دابین دەکات کە پێویستن بۆ مەشقە قورسەکانی شاهانەکان.

قاوە و پیاسە لە ناوەندی مەدرید

بێڵینگهام خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی ریاڵ مەدرید دەڵێت:

“بەیانیان زوو هەڵدەستم بۆ مەشق، دوای تەواوبوون دەگەڕێمەوە ماڵەوە. زۆرجار دەچمە دەرەوە بۆ خواردنەوەی قاوەیەک لە نزیک ماڵەکەم یان دەچمە ناوەندی شار بۆ نانی نیوەڕۆ. ئەگەر کەشوهەوا خۆش بێت، لە باخچەی ماڵەکەم پشوو دەدەم.”

سەرکەوتن لە شوێنێک کە ئینگلیزییەکان تێیدا شکست دەهێنن

بە پێچەوانەی زۆرێک لە یاریزانە بەریتانییەکان کە ناتوانن لە دەرەوەی ئینگلتەرا بگونجێن، بێڵینگهام بووەتە نموونەیەکی دەگمەن. ئەو نەک تەنیا لە رووی وەرزشی، بەڵکو لە ڕووی کلتووری و خۆراکناسی زۆر بە خێرایی لەگەڵ ئیسپانیا تێکەڵ بووە و ئێستا وەک کوڕێکی مەدریدی دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button