فه‌ره‌نساگرنگترین

ڤیتینیا: پێدری باشترین ناوەڕاستکاری جیهانە

Yariga App

یاریگا –

ڤیتینیا، ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمان باشترین ناوەڕاستکاری جیهان دەستنیشاندەکات و پێی وایە خۆی لە باشترین سێ ناوەڕاستکارەکەی جیهان نییە.

ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ کەناڵ 11ـی پۆرتوگالی بۆچوونی خۆی لەبارەی باشترین ناوەڕاستکاری جیهان دەربڕیووە و پێی وایە پێدری گۆنزالێز، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا باشترین ناوەڕاستکاری جیهانە.

خەڵکی دەڵێن تۆ باشترین ناوەڕاستکاری جیهانیت؟:

حەز ناکەم وابڵێم چونکە خۆبەزلزانییە، بەڵام پێم وایە یەکێکم لە باشترینەکانی جیهان، پێم وایە پێدری باشترین ناوەڕاستکاری جیهانە، یاریزانێکی جادووییە و کاتێک بەرامبەری یاریی دەکەیت ئینجا دەزانیت چەند نایابە، دوای ئەویش جواو نێڤێش و بڕونۆ فێرناندێش لە پلەی دووەم و سێیەمن و من لە پلەی چوارەمم.

ڤیتینیا لە هاوینی 2022 بەبڕی 41 ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتۆوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کردووە، تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ پاریس هەیە.

ناوەڕاستکارە 26 ساڵانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 190 یاریی بۆ سانجێرمان کردووە، 25 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵی دروستکردووە.

ڤیتینیا پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات؟ خۆی وەڵامدەداتەوە

Back to top button