پێکانی رۆدریگۆ دەرگای مۆندیالی 2026 بهرووی نێیمار دەکاتەوە؟
گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی بەڕازیل ڕوو دەدات

یاریگا –
پێکانی کوشندەی رۆدریگۆ، ئەستێرەی سەرەکیی هەڵبژاردەی بەڕازیل، دەرگایەکی نوێی بۆ نێیمار داسێلڤا واڵا کردووە تاوهكو دوای دوو ساڵ و نیو دوورکەوتنەوە، جارێکی تر بگەڕێتەوە ریزەکانی “سێلیساو” و خەونی بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 بێنێتە دی.
پلانی گەڕانەوە و 156ـی ئازار
بەپێی راپۆرتێکی Rmc Sport، هەموو چاوەکان لەسەر 16ـی ئازاری داهاتووە، کە تێیدا لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ دوو یاری دۆستانە لە ئەمریکا بەرامبەر فەڕەنسا له 26ـی ئازار و کرواتیا (31ـی ئازار رادەگەیەنرێت.
ئەم لیستە بۆ نێیماری 34 ساڵ گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە، چونکە پێکانی رۆدریگۆ دەرفەتێکی زێڕینی بۆ رەخساندووە تاوهكو شوێنەکەی پڕ بکاتەوە.
ستراتیژی نێیمار لەگەڵ سانتۆس
ڕاپۆرتەکەی Rmc Sport“ ئاماژە بەوە دەکات کە گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لە 2025، بەشێک بووە لە ستراتیژییەکی داڕێژراو بۆ گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی بهرازیل.
بڕیارە بەر لە ڕاگەیاندنی لیستەکە، نێیمار لەگەڵ سانتۆس بەرامبەر میراسۆڵ و کۆرینتیانز یاری بکات، ئەمەش وەک تاقیکردنەوەیەکی راستەقینە دەبێت بۆ ئاستی جەستەیی ئەو یاریزانە.
ئانچیلۆتی و ئالنگارییه گەورەکە
سەرەڕای پێکانی رۆدریگۆ، هێشتا گەڕانەوەی نێیمار بۆ پێکهاتەی سەرەکی مسۆگەر نییە. کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری بەڕازیل، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەکات و نایەوێت بەڵێنی پێشوەختە بدات.
رۆدریگۆ کە بەهۆی پچڕانی بەستەرە خاچییەکانەوە دوورکەوتووەتەوە، گۆڵکاری یەکەمی بەڕازیل بوو لە دوای مۆندیالی ڕابردووەوە بە تۆمارکردنی ههشت گۆڵ، بۆیە پڕکردنەوەی شوێنەکەی ئەرکێکی قورسە بۆ هەر یاریزانێک کە جێگەی بگرێتەوە.
ئایا نێیمار دەتوانێت لەم تاقیکردنەوە جەستەییەی سانتۆس سەرکەوتوو بێت و ئانچیلۆتی ناچار بکات ناوی لە لیستەکەدا بنووسێت؟ یان تەمەن و دوورکەوتنەوەی درێژخایەن دەبنە ڕێگر لەبەردەم گەڕانەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا یەکلادەبنەوە.



