مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی رۆدری دەستنیشاندەکات
ئەستێرەیەک بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند دەگوازنەوە

یاریگا –
مانچێستەر سیتی خۆی بۆ ئەگەری رۆیشتنی رۆدری، ناوەڕاستکاری ئیسپانی ئامادە کردووە و شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەی دەستنیشانکردووە.
ماڵپەڕی سەن بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بە وردی چاودێری بارودۆخی ئیلیەت ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری نۆتینگهام فۆڕێست دەکات و سیتیزنس دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، مانچێستەر سیتی گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆدری دەستپێدەکات، ئەگەر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سەرکەوتوو نەبن ئەوا لە هاوینی داهاتوو جووڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئیلیەت ئاندێرسن دەستپێدەکەن.

رۆدری تاوەکوو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە، ریال مەدرید چاوی لەسەر ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکەیە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات.
هاوکات ئیلیەت تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ نۆتینگهام هەیە، ئەگەر مانچێتەر سیتی بیەوێت بیگوازێتەوە، پێویستە 100 ملیۆن یۆرۆ ئامادە بکات.
ناوەڕاستکارە 23 ساڵانییەکە هاوینی 2024 بەبڕی 41 ملیۆن یۆرۆ لە نیوکاسڵ یونایتدەوە پەیوەندی بە نۆتینگهام فۆڕێست کردووە.
ئاندێرسن لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 37 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.



