چامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ یوێفا سزای هاندەرانی گالاتاسەڕای راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای هاندەرانی گالاتاسەڕای راگەیاند.

یانە تورکیەکە لە یاریی گەرانەوەیاندا لە پاشکۆی پاڵاوتنەکان بەرامبەر یوڤێنتوس لە 25ی مانگی رابردوو، شتیان فڕێدابووە یاریگا و یاریی ئاگرینیان تەقاندبوو.

گالاتاسەڕای لە یاریگای خۆیاندا 5-2 براوەبوون. بەڵام سەرباری دۆراندنەکەیان 3-2 لە یاریگای تورین، توانیان سەربکەون بۆ قۆناخی 16 و لەوێش رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبنەوە. یاریی یەکەمی تاکە نوێنەری تورکیەکان سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دەبێت لە یاریگای عەلی سامی یێنی تایبەت بەخۆیان. بەڵام جەنگە یەکلاکەرەوەکە 16ی ئەم مانگەیە لە ئانفیڵد.

بەگوێرەی سزاکەی یوێفا، گالاتاسەڕای بۆ یاریی گەڕانەوە بەبێ هاندەر دەبێ گەشتی ئینگلتەرا بکەن. ئەوەش لەپای ئەو پشێویەی لە تورین دروستیان کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button