ئینگلتەراگرنگترین

ڤان دایک هۆشداریی بە هاوتیمەکانی دەدات

Yariga App

یاریگا –

ڤیرجل ڤان دایک کاپتنی لیڤەرپوول لە سەختی بارودۆخەکە تێگەیشتووە و هۆشداریی بە هاوتیمەکانی دەدات.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول دووچاری شکستێکی دیکەی چاوەڕواننەکراو هات کاتێک لە گەڕی 29ی خولی ئینگلیزی 2-1 بە وۆڵڤزی خاوەنی ریزبەندییە دۆڕا، کە ئەوجارەش بە گۆڵێک لە خولەکە زیادکراوەکاندا. ئەوە نۆیەمین شکستی رێدزبوو لەم وەرزە. واتا ژمارەی دۆراندنەکانی نزیکدەبێتەوە لە ژمارەی بردنەوەکانی کە تەنها 14 سەرکەوتنە.

دوای یارییەکە، ڤان دایک هاوتیمەکانی لە هەستیاری قۆناخەکە ئاگەدارکردەوە و پەیامێکی هۆشداریی پێگەیاندن. بەتایبەت دوای ئەوەی یانەکە لەناوچەی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ نەماوە و ئێستا بە کاتیی لە پلەی پێنجەمە و ئەگەری دابەزینی هەیە بۆ پلەی شەشەم ئەگەر چێڵسی ئەمشەو لە ئاستۆن ڤیلا بباتەوە. بۆیە بەرگریکارە هۆڵەندیەکە وتی

ئەنجامەکانم بەرێژەی 100% کاریگەریی لەسەر مێرکاتۆی هاوین دادەنێت. قۆناخەکە زۆر هەستیارە. گوێبگرە، ئەگەر یاریی بۆ لیڤەرپوول دەکەیت، دەی هەمیشە وابووە کە ئێمە دەبێت بگەینە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button