
یاریگا –
بارسێلۆنا لە کاتێکی پێویستدا ئەستێرەیەکی بۆ دەگەرێتەوە.
شەوی رابردوو بارسا لەسەردەستی ئاتلێتیکۆ مەدرید ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا کرد ئەگەرچی بلاوگرانا توانی 3 گۆڵ لە میوانەکەی تۆماربکات، بەڵام ئەنجامە قورسەکەی یاریی چوون کە بە چوارینەیەکی یانە مەدریدیەکە کۆتایی هاتبوو، بووە فریادڕەسی تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی. سەختیی دۆڕانەکەی بارسا تەنها ئەنجامەکە نەبوو، بەڵکو هاوکات هەر لەو یارییەدا ژول کۆندێ و ئالیخاندرۆ باڵدێ دووجاری پێکان هاتن و بەناچاری یاریگایان بەجێهێشت و ئەمڕۆ یانە کەتەلۆنیەکە پێکانی هەرردوو یاریزانەکەی راگەیاند. بەوەش لیستی پێکراوەکان درێژتربووەوە کە ئێستا لە لیستەکەدا فرێنکی دی یۆنگ، گاڤی، کریستێنسین هەن.
لەو یارییە چارەنووسسازەدا هانزی فلیک بێبەش لە تواناکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کە ئەمەش هەر بەهۆی پێکانەوە بەشداریی نەکرد.
بەگوێرەی نوێترین پێشڤەچوون، گۆڵکارە پۆڵەندیەکە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ دەرکەوتووە وەک ئامادەکارییەک بۆ یاریی شەممەی داهاتوو لە یاریگای سان مامێس.
لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە لیڤاندۆڤسکی بۆ ئەو یارییە دەگەڕێتەوە، بەڵام بە ماسکەوە بەشداریی دەکات بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماوەی رابردوودا دووچاری بوو.
🚨🇵🇱 Robert Lewandowski recovers and can be available for Barcelona’s next game at San Mames wearing a mask following his injury. pic.twitter.com/jOC8gdKhnI
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 4, 2026



