ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێكانی دوو یاریزانی راگەیاند

نەهامەتییەكان بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی هەردوو یاریزان ئالیخاندرۆ بالدێ و ژووڵ كۆندێ بەرگریكارانی یانەكەی راگەیاند.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

بەئەنجامی هەردوو یاریی چوون و هاتن ئاتلێتیكۆ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بارسێلۆنای بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

لە خولەكی 13 یارییەكەدا ژووڵ كۆندێ بەهۆی پێكان یاریگای جێهێشت و ئالیخاندرۆ بالدێ لە جێگای هاتە نێو یاریگا، پاشان لە خولەكی 71 یارییەكەدا ئالیخاندرۆ بالدێش بەهۆی پێكان یاریگای جێهێشت و رۆناڵد ئاراوخۆ جێگای گرتەوە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس پێكانی ئالیخاندرۆ بالدێ و ژووڵ كۆندێی راگەیاند.

ئالیخاندرۆ بالدێ، یاریزانی تیمی یەكەمی یانەكەمان لە لە بەشی خوارەوەی ماسولكەی رانی چەپی تووشی پێكان بووە.

پشكنینەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پڕۆسەی چاكبوونەوەی چوار هەفتە دەخایەنێت.

دەربارەی كۆندێ بارسێلۆنا رایگەیاند.

ژووڵ كۆندێ یاریزانی تیمی یەكەمی یانەكەمان لە ماسولكەی رانی چەپیدا تووشی پێكان بووە و ماوەی گەڕانەوەی پەیوەستە بە زوو چاكبوونەوەی.

لیستی یاریزانە پێكراوەكانی بارسێلۆنا زیادیكرد و ئێستا هەریەک لە ژووڵ كۆندێ، ئالیخاندرۆ بالدێ، فرێنكی دی یۆنگ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، كریستێنسن و گاڤی پێكانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button