ئاشکرا دەبێت؛ رۆدریگۆ لە 2023ـەوە بە پێکانەوە یاریی دەکات

یاریگا –
سێشەممە 3ـی ئازار پشكنینە پزیشکییەکان دەریانخست کە رۆدریگۆ بەستەری ئەژنۆ و کڕکڕاگەی لا تەنیشتی هەمان ئەژنۆی پچڕاوە.
پێشبینی دەکرێت رۆدریگۆ بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، کە ئەمەش بەمانای لەدەستدانی جامی جیهانیی داهاتوو دێت کە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک ئەنجام دەدرێت.
رۆدریگۆ بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامی بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید و بەڕازیل داوە، سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە بەستەرەی ئەژنۆی ئەژنۆی راستی پچڕاوە کاتێک لە 2023 یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانیی کردووە.
دوای پشکنینە پزیشکییەکانی 2023، بڕیاردرا کە هێرشبەرەکەی ریال مەدرید نەشتەرگەریی نەکات و کاتێک گەڕایەوە مەدرید، بەردەوامبوو و ئامادەبوو بۆ یاریکردن. سەرچاوەکانی ئاگادار لە دۆخەکە، بێئەوەی ناویان ئاشکرا بکرێت زانیارییان بە تۆڕی ئاتلێتیک داوە، کە رێگای چارەسەری سرووشتی زیاتر هەیە بۆ چارەسەری پێکانەکە و بە رێگایەکی دروست زانراوە، چونکە پچڕانی بەشێکی بەستەرەی ئەژنۆ هەمیشە پێویستی بە نەشتەرگەریی نییە.
سەرچاوەکان گوتووشیانە، ئەگەرچی هەندێک مەترسی هەیە پێکانەکە ببێتە پچڕانی بەستەری ئەژنۆی مەترسیدارتر، بەڵام ئەم مەترسییە دەکرێت بە کارکردنی زیاتر بۆ رێگریکردن وەکوو فیزیۆتراپی و راهێنانی جیم کەم بکرێتەوە.
سەرچاوەکان دەڵێن ئەو رێکارانەی گیرانەبەر دروست بوون و چەند کەیسێکی دیکەی هاوشێوە لە تۆپی پێدا هەبووە. ئەمە لە نامەی کەسە نزیکەکانی رۆدریگۆش رەنگی داوەتەوە کە بۆ تۆڕی ئاتلێتیک نێردراوە، کاتێک بۆ ئەم راپۆرتە راوێژیان پێکراوە.
دوای پێکانەکەی رۆدریگۆ لە ئینستراگم پۆستێکی کرد و نووسیبووی:
یەکێکە لە ناخۆشترین رۆژەکانی ژیانمە، ئای هەمیشە چەندێک لەم پێکان ەترساوم…رەنگە ژیان بەم دواییانە کەمێک لەگەڵ دڵڕەق بووبێت، نازانم ئاخۆ شایستەی ئەمەم یان نا، بەڵام دەتوانم گلەیی لەچی بکەم؟ چەندێک شتی سەرنجڕاکێشیش هەن کە ئەزموونم کردوون و شایستەی نەبوومە.
رۆدریگۆ پێنجەم یاریزانی ریال مەدریدە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بێت لەوەتەی هاوینی 2023، ناوی چووە لیستی یاریزانەکانی دیکەی وەکوو تیبۆ کۆرتوا، دەیڤد ئالاڤا و دانی کارڤاخال. ئێدێر میلیتاوی هاونیشتیمانی لەم وەرزانەی دواییدا دووجار تووشی ئەم پێکانە بوو، لە ئابی 2030 و لە تشرینی دووەمی 2024.



