
یاریگا –
ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە وەرزی داهاتوو ماسیمیلیانۆ ئالێگری بکاتە راهێنەری نوێی یانەکە.
رۆژنامەی کۆرێرۆ دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید وەرزی داهاتوو ئالڤارۆ ئاربێلوا دووردەخاتەوە و دەیەوێت ئالێگری، راهێنەری ئەیسی میلان وەکوو راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشان بکات.
Cesc blocca l’Inter 🛑
Allegri, il Real ci riprova 🤯
Fiorentina, che botta: Kean si ferma ⚠️
La prima pagina di mercoledì 4 marzo 🗞️#CorrieredelloSport pic.twitter.com/H8KiTVhFF8
— Corriere dello Sport (@CorSport) March 4, 2026
رۆژنامە ئیتاڵییەکە دەشڵێت، بۆ جاری سێیەم ریال مەدرید هەوڵ بۆ ئالێگری دەدات، پێشتر لە ساڵی 2019 و 2021 ویستی راهێنەرە ئیتاڵییەکە بکاتە راهێنەری یانەکە بەڵام هەردوو جارە گفتوگۆکان شکستیان هێناوە، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز ئارەزوو دەکات ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بە ناوبراو بسپێرێت چونکە لەدوای شکستی چابی ئاڵۆنسۆ و ئالڤارۆ ئاربێلوا، دەیەوێت راهێنەرێکی ئەزمووندار دەستنیشان بکات.
ئالێگری تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ میلان هەیە و لە رۆڵی خۆی و ژینگەی یانەکە رازییە، بە پلان و پڕۆژە درێژخایەنەکانی یانەکە دڵخۆشە.
ئالێگری پێنج نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ یوڤێنتوس بەدەستهێناوە و دوو جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڵام هەردووکی دۆڕاندووە.



