ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دوو بەرگریکاری ناوداری کردووەتە ئەمانج

ئامانجەکانی مێرکاتۆی هاوینە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری دەستپێکردووە و دوو بەرگریکاری ناوداری کردووەتە ئەمانج.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئینتەر میلان واژۆ بکات.

بەرگریکارە 26 ساڵانییەکە تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر میلان هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 80 ملیۆن یۆرۆیە.

ئالێساندرۆ باستۆنی

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا بڕیاریداوە ئەگەر لە گواستنەوەی باستۆنی سەرکەوتوو نەبن ئەوا هەوڵی گواستنەوەی میکی ڤان دێ ڤێن، بەرگریکاری تۆتنهام دەدەن.

هانزی فیلیک بڕوای وایە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بەتەواوی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی بارسێلۆنا گونجاوە و یەکێکە لە بژاردە دڵخوازەکانی.

ڤان دێ ڤێن تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهام هەیە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە و دەتوانێت بەو نرخە پەیوەندی بە بارسا بکات.

ڤان دێ ڤێن

بابەتی زیاتر

Back to top button