ئێران لە مۆندیال دەردەکرێت؟ ترەمپ هەمووانی سەرسام کرد و قسەی کۆتایی كرد
ترەمپ چی بە ئێران وت و فیفا چۆن وەڵامی دایەوە؟

یاریگا –
دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمهریكا له بارهی دهنگۆی كشانهوه ئێران له مۆندیالی 2026 قسهی كرد و بێ باكی خۆی نیشاندا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژنامهنووسان رایگەیاند کە “باکم نییە” بە بەشداریکردنی ئێران لە مۆندیالی 2026 کە ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک میوانداری دەکات، ئەمەش لە ناوەڕاستی هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.
لێدوانەکانی ترەمپ دەربارەی بەشداریکردنی ئێران
ترەمپ هەڵوێستی یەکلاییکەرەوەی خۆی دووپاتکردەوە و گوتی:
بەراستی باکم نییە سەبارەت بە بەشداریکردنی ئێران لە مۆندیالی 2026 ، ئێران وڵاتێکی زۆر تێکشکاو کە لەسەر پاشماوەی هێزەکەی دەژی.
ئێران بۆ چوارەم جار لەسەریەک سەرکەوت بۆ مۆندیال، و بڕیارە لە لۆس ئەنجلۆس رووبەڕووی نیوزلەندا و بەلجیکا ببێتەوە، پێش ئەوەی کۆتا یاری کۆمەڵەکەی لە بەرامبەر میسر بكات. پاڵەوانێتییەکە لەنێوان 11ـی حوزەیران تاوهكو 19ـی تەممووزی 2026 بەڕێوەدەچێت.
هەڵوێستی فیدراسیۆنی ئێران و فیفا
لە لایەکی ترەوە، مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بێهیوایی خۆی دەربڕی و بە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ڕاگەیاند:
زۆر لەوەوە دوورین بە هیواوە سەیری مۆندیال بکەین، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرپرسانی وەرزشی بڕیار دەدەن ئایا پێویست بە وەرگرتنی هیچ ڕێکارێک دەکات یان نا.
تا ئێستا ئێران لە پاڵەوانێتییەکە نەکشاوەتەوە، سەرەڕای خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکەدا.
لەلایەن خۆیەوە، ماتیۆس گرافسترۆم، سکرتێری گشتی فیفا شەممە جەختی کردەوە کە تەرکیزی ئێمە لەسەر ئەوەیە مۆندیالێکی ئارام بە بەشداریکردنی هەمووان بهرێوهبچێت.



