ئیسپانیاگرنگترین

نەهامەتییەكان بەردەوامن؛ ماوەی دووركەوتنەوەی كۆندێ و بالدێ دیاریكرا

پێكان بەرۆكی بەرگری بارسێلۆنا دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گورزێكی گەورە و كوشندەی بە پێكانی هەردوو یاریزانی باڵی بەرگری ژوول كۆندێ و ئالیخاندرۆ بالدێ بەركەوت.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

بەئەنجامی هەردوو یاریی چوون و هاتن ئاتلێتیكۆ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بارسێلۆنای بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

لە خولەكی 13 یارییەكەدا ژووڵ كۆندێ بەهۆی پێكان یاریگای جێهێشت و ئالیخاندرۆ بالدێ لە جێگای هاتە نێو یاریگا، پاشان لە خولەكی 71 یارییەكەدا ئالیخاندرۆ بالدێش بەهۆی پێكان یاریگای جێهێشت و رۆناڵد ئاراوخۆ جێگای گرتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، بالدێ تووشی دڕانی بەستەر رانی بووە و هەستەكان باش نین پێدەچێت بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

ژووڵ كۆندێش تووشی هەمان پێكان بووە بەڵام پێكانەكەی هاوشێوەی ئەوەی بالدێ مەترسیدار نییە.

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكانی راک1، بەلایەنی كەمەوە كوندێ و باڵدێ بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاكان دووردەكەونەوە.

لیستی یاریزانە پێكراوەكانی بارسێلۆنا زیادیكرد و ئێستا هەریەک لە ژووڵ كۆندێ، ئالیخاندرۆ بالدێ، فرێنكی دی یۆنگ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، كریستێنسن و گاڤی پێكانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button