
یاریگا –
رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی شانازی بە ئاستی هاوڕێکانی دەکات دوای ئەوەی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر 3-0 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیان بردەوە، بەڵام بەهۆی ئەنجامی هەردوو یاریی نەگەیشتنە یاریی کۆتایی.
بارسێلۆنا لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شا ئیسپانیا 4-0 دۆڕابوو، لە یاریی گەڕانەوە ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و لە ریمۆنتادایەکی مێژوویی نزیکبوو، بەڵام لەکۆتاییدا ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتە یاریی کۆتایی.
رافینیا کە لە یارییەکە گۆڵی دووەمی بۆ بارسێلۆنا کرد رایگەیاند: ریمۆنتادا دوای دۆڕان بە ئەنجامی 4-0 ئاسان نییە، بەڵام یارییەکی بێ وێنەمان کرد و شانازی بە ئاستی تیپەکەم دەکەم.
پێم وایە بەو ئاستەی پێشکەشمان کرد شایستەی سەرکەوتن بووین، بەڵام دەبێت رێز لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بگرین بۆ ئەوەی کردوویەتی، ئەوان یانەیەکی گەورەن و زۆر بەبەهێزی بەرگرییان لە ئەنجامەکە کرد.
هەموو هەوڵێکی خۆماندا، بەڵام گەڕانەوە دوای 4-0 ئاسان نییە، دەمانتوانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، بەڵام تازە بیانوو سوودی نییە و دەرکراوین.
هەموو شتێکمان کرد و شانازی بە ئاستی تیپەکەم دەکەم، ئەگەر تاوەکوو کۆتایی وەرز وەکوو ئەمشەو یاریی بکەین، کۆتایی وەرزەکە زۆر سەرسوڕهێنەر دەبێت.
بارسێلۆنا لە لالیگا بە جیاوازی 4 خاڵ لەپێش ریال مەدریدی رکابەرییەتی کە یانە مەدریدییەکە لە دوو یاریی رابردووی لالیگا بەدوای یەک دۆڕاوە.
TWO. NIL. pic.twitter.com/GhhnJYTIH5
— FC Barcelona (@FCBarcelona) March 3, 2026



