ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

دووبەرەکی دەکەوێتە نێوان ئێمباپێ و ریال مەدرید و گەڕانەوەی زۆر دوادەکەوێت

100 رۆژ ماوە بۆ مۆندیال و مەترسی لەسەر خۆی دروست ناکات

Yariga App

یاریگا –

پێکانەکەی کیلیان ئێمباپێ لەوە سەختترە کە چاوەڕواندەکرا و ئەگەری هەیە تاوەکوو کۆتایی وەرز نەگەڕێتەوە.

رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ گەڕاوەتەوە فەڕەنسا و لەوێ پشکنینی پزیشکی وردی بۆکراوە، دەرکەوتووە پێکانەکەی لەوە سەختترە کە ریال مەدرید باسی دەکرد و بۆ ماوەیەکی زیاتر دووردەکەوێتەوە.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەژنۆی چەپی کیلیان ئێمباپێ تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە و یانەکە پێشبینی کردووە کیلیان لە سێ هەفتەی داهاتوو بەتەواوی چاکبێتەوە و بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئامادەبێت.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆ ئیسپانییەکە، کەمپەکەی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید هاوڕا نین، پێیان وایە زیان بەر بەستەری ئەژنۆی کیلیان کەوتووە، 100 رۆژ ماوە بۆ مۆندیال و ئەستێرە فەڕەنسییەکە هەر 100 رۆژەکەی پێویستە تاوەکوو بەتەواوی ئامادەبێت و مەترسی لەسەر نەبێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێمباپێ ئەمجارە مەترسی لەسەر خۆی دروست ناکات، داواکەی ریال مەدرید رەتدەکاتەوە و بەشداریی یاریی گەڕانەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی ناکات، چونکە دەزانێت هەر مەترسییەکی دیکە لەسەر خۆی دروست بکات رەنگە لە مۆندیالی 2026 بێبەش بێت.

کادینا سێر روونیکردووەتەوە ئێمباپێ بەهیچ شێوەیەک بەشداریی هەردوو یارییەکەی مانچێستەر سیتی ناکات و ریال مەدرید دەبێت بەبێ ئەو یاریزانە قۆناخی 16 ببڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button