ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V نۆتینگهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی 29 پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا هەوڵی بردنەوە و نزیكبوونەوەی زیاتر لە ئارسیناڵی پێشەنگ دەدات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بەكاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهام فۆرێست بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی تاكە یانەیە بۆ بردنەوەی نازناوەكە ركابەری ئارسیناڵ بكات.

لە كۆی 28 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ توانیویانە 18 یاریی ببەنەوە پێنج یاریی یەكسان بن و پێنج یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا نۆتینگهام فۆرێست وەرزێكی تەواو خراپ بەڕێدەكات و هەوڵی مانەوە لە پرێمەرلیگ دەدات.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 28 یاریی حەفت یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و 15 یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی 17 پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ یۆشكۆ ڤاردیۆڵ و ماتیۆ كۆڤاسیچ رووبەڕووی نۆتینگهام دەبێتەوە و یارییكردنی هالان و ئۆرایلی گومانی لەسەرە.

نۆتینگهام بە بێ ساڤۆنا، كریس وود، ئۆرتیگا، ڤیكتۆر و بۆلی بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، دیاس، گێی، ئایت نوری

رۆدری، سێلڤا

فۆدن، شەرقی

سێمێنیۆ، هالاند

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نۆتینگهام

سێڵس

 ئاینا، میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، نیتز

ئاندێرسن، سانگارێ

ئێندۆی، گیبس وایت، هودسۆن ئۆدۆی

ئیگۆر خێسوس

بابەتی زیاتر

Back to top button