
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 29 پرێمەرلیگ برایتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بەكاتی هەولێر برایتن لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

برایتن لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 28 یاریی نۆ یاریی براوە بووە، دە یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ هەموو هەوڵێک بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەدات و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەیە.
لەم وەرزەدا لە كۆی 29یاریی 19 یاریی براوە بووە حەفت یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
برایتن بە بێ تیماس و وێبستەر رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.
ئارسیناڵیش بە بێ میكێل مێرینۆ، ئۆدیگارد و بێن وایت بەرامبەر برایتن یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی برایتن
ڤێربرۆخن
وێفەر، ڤان هیكی، دەنک، كوبێر
بالیبا، هێنشووڵد
مینتێ، گۆمێز، میتۆما
وێڵبیک
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
مۆسكوێرا، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری
زوبیمێندی، نۆرگارد
مادویكێ، ساكا، مارتینێلی
هاڤێرتز



