عێراق

یاریزانێکی کوەیتی ریزی قوەجەوییەی جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی

بە هۆی بارودۆخی عێڕاق و ناوچەکە گەڕاوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی هەڵبژاردەی کوەیت کە بۆ یانەی قوەجەوییە یاریی دەکات، لەسەر داوای باڵیۆزحانەی ولاتەکەی گەڕایەوە کوەیت.

عید رەشیدی، هێرشبەری هەڵبژاردەی کوەیت و یانەی قوەجەوییە ریزی یانەکەی جێهێشت، باڵیۆزخانەی کوەیت لە عێڕاق داوای لە عید رەشیدی کردووە بە هۆی نا ئارامی عێڕاق و ناوچەکە پێویستە بە زووترین کات عێڕاق جێبێڵێت و بگەڕێتەوە کوەیت، یاریزانەکەش ئەمڕۆ بە ڕێگای وشکانی گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی خۆی.

لە گواستنەوەی زستانە قوەجەوییە گرێبەستی لەگەڵ عید رەشیدی تەمەن 27 ساڵان واژۆکرد کە یاریی بۆ یانەی قادسیەی کوەیتی دەکرد، هەر زوو متمانەی رەشید جابری راهێنەری جەوییەی بە دەستهێنا و  توانی گۆڵێک تۆمار بکات و دوو ئەسیستیش بۆ هاوڕێکانی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button