سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ سعوودیەی جێهێشتووە؟ نوێترین زانیاریی بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لە سەروبەندی گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دوای هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل لە شەممەی رابردووەوە بۆ سەر ئێران کە وەڵامدانەوەی ئەوەی سێیەمیان لێکەوتووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامیی هەیە، بەشێک لە چالاکییە وەرزشییەکان و خولە نێوخۆییەکانی وڵاتانی ناوچەکە چالاکیەکانیان هەڵپەساردووە.

وەڵامدانەوەکانی ئێران زۆر بەتوندی وڵاتانی خەلیجی گرتووەتەوە، لەنێویاندا سعوودیە. کەو ئەو وڵاتەی کەنداو چەندین ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ تێیدا یاریی دەکەن، دیارترینیان کریستیانۆ رۆناڵدۆیە. کە بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە ئەفسانە پۆرتوگالیەکە بە فڕۆکەی تایبەتی خۆی لەگەڵ خانەوادەکەیدا گەڕاوەتەوە بۆ مەدرید.

بەپەلە؛ دوای هێرشە مووشەکییەکان چارەنووسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سعوودیە ئاشکرا دەکرێت

لە نوێترین زانیارییدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەو دەنگۆیانەی بەتەواوەتی رەتکردەوە.

لە پێگەی فەرمی خۆی لە X رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی ئەوەی میدیا نێودەوڵەتیەکان بڵاویانکردووەتەوە سەبارەت بە رۆناڵدۆ و جێهێشتنی سعوودیە، دوورە لە راستیەوە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ نووسیویەتی، کریستیانۆ تا ئێستا لە سعوودیەیە و لە شوێنی راهێنانەکان چارەسەر وەردەگرێت بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی رابردووی نەسڕ تووشی بوو. هەواڵی رۆشتنی بەرەو مەدرید راست نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button