
یاریگا –
مایکڵ ئۆلیس بووەتە جێی سەرنجی گەورەکانی پرێمەرلیگ و شەڕی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە دەکەن.
ماڵپەڕی تیکم تۆک بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول و مانچێستەر ئارەزووی گواستنەوەی ئۆلیس دەکەن و گرنگی زۆری پێدەدەن، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە بکات.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە ساڵی 2024 پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و ئەم وەرزە 13 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە جێی سەرنجی گەورەکانی ئەوروپا و جگە لە لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی، پاریس سان جێرمانیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئۆلیس تەنیا لە ئەگەری گرێبەستی ریال مەدرید و بارسێلۆنا یانە باڤارییەکە بەجێدەهێڵێت و نایەوێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە بکات.
هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە، لیڤەرپوول لە ئۆلیس نائومێد بووە بۆیە هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی مۆرگان رۆجەرز دەستپێکرووە، هەرچەندە یانەکە پێشبینی دەکات 100 ملیۆن یۆرۆ لەسەر رێدز بوەستێت.



