ئینگلتەراگرنگترین

مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە؛ سزایەكی قورس چاوەڕێی یاریزانانی تۆتنهام دەكات

لە ئەگەری دابەزینی تۆتنهام یاریزانانی یانەکە سزا دەدرێن

Yariga App

یاریگا –

لە ئەگەری دابەزینی تۆتنهام لە پرێمەرلیگ، مووچەی بەشێکی زۆر لە یاریزانانی یانەکەی کەمدەکاتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لە گرێبەستی بەشێک لە یاریزانەکانی تۆتنهام بڕگەیەک هەیە؛ ئەگەر یانەکە لە پرێمەرلیگ دابەزێت مووچەی یاریزانەکان بە رێژەی لە %50 کەمدەکاتەوە.

تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی 16ـی ریزبەندی گرتووە، چوار لە خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە و تەنیا 10 یاریی لەم وەرزە ماوە. لەدوای ساڵی 1977ـەوە یەکەم جارە یانەکە دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ.

سپێرس ئەم وەرزە بە قەیرانێکی قووڵدا تێدەپەڕێت، لە ساڵی 2026 هیچ یارییەکی لە پرێمەرلیگ نەبردووەتەوە، بەم دواییە تۆماس فڕانک، لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە و ئیگۆر تودۆر وەکوو راهێنەری نوێ دەستنیشانکرا، بەڵام گۆڕینی راهێنەریش تاوەکوو ئێستا زامەکانی یانەکەی کەمنەکردووەتەوە و ئیگۆر لە دووی یاریی سەرەتای بەرامبەر ئارسیناڵ و فولهام تووشی شکست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button